سامان فەتاح
سامان عەبدولفەتاح عەلی (سامان فەتاح)
پارێزگای هەڵەبجە
ژمارەی تەلەفون: ٠٧٧٤١١١٣٨١١ یان ٠٧٥١١٢٠١٥١٥
ئیمەیل : samanpress130@gmail.com
لە منداڵییەوە خولیا و حەزم بۆ کاری راگەیاندن
هەبوە، هەر بۆیە لە بەشێک لە قۆناغەکانی ژیانم هەوڵمداوە بنوسم و لەسەر بابەتە جیاوازەکان،
ڕای خۆمم دەربڕیوە، لە سەرەتادا لە کۆمەڵێک ڕۆژنامە و گۆڤار بابەتم بڵاوکردەوە لەوانە،
ئازاری هەڵەبجە، وەرچەرخان، باسک، خورماڵ.
لە مەجالی شیعردا بەرهەمێکم هەیە بەناوی نزاکانی
قەڵەم و دەیان شیعری دیکەم هەیە، دواتریش لە ڕۆژنامەی وەرچەرخان بە فەرمی دەستم بە
کاری ڕۆژنامەنوسی کرد و دواتریش سەرنوسەری سایتی زانکۆکورد بووم بۆ ماوەی چەند ساڵێک.
ئامانج لە کارەکەم، زیاتر هەوڵدانە بۆ تاکێکی هۆشیار
و کۆمەڵگەیەکی باش، پێدانی زانیاری و جوڵاندنی ڕای گشتیە لە بابەتە بێ کەڵک و دوور
لە بەها کۆمەڵایەتی و ئاینیەکان، ململانێی دەستخستنی ئەو زانیارییانەی پەیوەندییان
بە کۆمەڵگەوە هەیە، کارکردن لە مەجالی خزمەتگوزاری و هەوڵدان بۆ باشترکردن و ئاوەدانکردنەوەی
شار، و لەوانەش گرنگتر هۆشیاری خەڵک و ئاراستەکردنێکی دروست و زانیاری راست و
راشکاوانە، لە هەرە ئامانجە سەرەکییەکانمە لە کارەکەمدا.
لەساڵی (٢٠١٤) لە کەناڵی ئاسمانی پەیام وەک پەیامنێر
دەستبەکاربووم و تا ئێستاش بەردەوامم.
ئەندامییەتی: ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی
کوردستان.
https://www.facebook.com/saman.fatah.336
https://www.instagram.com/samanfatah_/
PM:03:41:06/12/2023