یاسین نادر ڕەحمان
یاسین نادر ڕەحمان
پارێزگای هەڵەبجە - باخی میر مۆردانە
ژمارەی تەلەفون: ٠٧٥٠٦٥٤٧٨٧٧
ئیمەیل : nadryasin@yahoo.com
لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٥)، قۆناغەکانى سەرەتایی و ناوەندى و ئامادەییم لە وڵاتى ئێران تەواو کردووە، بڕوانامەى (دیپلۆم) م لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، بەکالۆریۆسم لە زانکۆی سەلاحەددین لە کۆلێژى زمان بەشی کوردى بەدەستهێناوە.
وەرگێرانم کردووە لە زمانى کوردییەوە بۆ سەر زمانى فارسى لە گۆڤارى (سایە زندگى) لە ساڵى (٢٠٠١) لە وڵاتى ئێران وەک یەکەم کارى ڕۆژنامەوانی بەشێوەى ئەزموونى دەستم پێکردووە، ساڵى (٢٠٠٧) وەک ئەزمونێکى ئەکادیمى و فەرمیی؛ لە ڕۆژنامەى "کوردستان ڕاپۆرت" لە بەشەکانى (سیاسی و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیری) ئەو ڕۆژنامەیە بۆ ماوەى دوو ساڵ کارم کردووە. هەروەها بەبەردەوامى بابەتى شرۆڤەى سیاسی و کۆمەڵایەتیم لە سایتە جۆراوجۆرەکانى وەکوو ئاوێنە، هاوڵاتى، ستاندەرد، خەندان، شارپرێس، ووشە نێت و هەندێک سایتى تردا نوسیوە. دواتر لە ڕۆژنامەکانى " ئاسۆ، کوردستان ڕاپۆرت، باسنیوز و گۆڤارى ئاسۆى کەم ئەندامان و ...هتد بابەتى ڕۆژنامەوانیم بڵاوکردووەتەوە.
لە سایت و دیجیتاڵ میدیاى شارپرێس بۆ ماوەى چەندین ساڵە وەک پەیامنێر و وەرگێری و هەواڵساز کاردەکەم و ئێستاش بەردەوامم، لەگەڵ ئەوەشدا لە سوشیال میدیا و تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک وەک ئەدمین لە دوو پەیجى ڕووداو و هەواڵەکانى هەڵەبجە خزمەت بە دەڤەرى هەڵەبجەو سنوورى دەوروبەرى دەکەم.
خاوەنی شەش بەرهەمى کتێبم بە ناوەکانى: (عیرفانى شەمسی تەبریزى، مرۆڤم یان گوێدرێژ ئینسکلوپیدیای خۆناسین، لێپرسینەوە لە سەدام، هێزپێنج، نهێنى سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکان و ژیان، بیری دارایانەى دەوڵەمەندانەت هەبێت).
کاری ئێستا: پەیامنێر دیجیتاڵ میدیاى شارپرێس
فەیسبوک: یاسین نادر ڕەحمان
ئینستاگرام: یاسین نادر ڕەحمان
PM:07:34:09/12/2024