ماڵی ڕۆژنامەنوسان دروست کراوە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی "دیجیتاڵکردنی ڕۆژنامەگەری و فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین
" کە خەڵاتێکی "بهرنامهی سهردانیكهرانی ڕێبهرایهتی نێودوڵهتی"
ناسراو بە (IVLP)، لەلایەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری پەروەردەیی و کلتوری پاڵپشتی دارایی کراوە بەهاوبەشی
لەگەڵ سەنتەری مێردیان وەک لایەنی جێ بە جێکار.
ڕۆژنامەنوس (قەیسەر ڕحمان) مانگی نۆی
ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە "بهرنامهی سهردانیكهرانی ڕێبهرایهتی نێودوڵهتی"
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دواتر توانی ببێتە براوەی خەڵاتی کاریگەری(IVLP) ی ساڵی ٢٠٢٣.
خەڵاتەکە پاڵپشتی پڕۆژەی "دیجیتاڵکردنی
ڕۆژنامەگەری و فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین" بوو لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکرا،
چالاکییەکانی پێکهاتبوون لە:
- ڕاهێنان بۆ (٢٥) ڕۆژنامەنوس سەبارەت بە "
فراوان کردنی ديجيتاڵ ميديا و ئازاديى ڕادەربڕين چۆنیەتی ڕێگری کردن لە هەواڵی ناڕاست".
- بەرهەمهێنانی (١٥) ڤیدیۆی ڕاهێنان بۆ ڕؤژنامەنوسان
سەبارەت بە بابەتە گرنگەکانی ڕۆژنامەنوسی.
- دروست کردنی ماڵپەرێکی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسان. کە پیک هاتووە لەم ماڵپەرەی بەردەستان.
https://www.meridian.org/profile/qayssar-r-ahmed/