ئەم پرۆژەیە خەڵاتێکی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تی نێودوڵه‌تی (IVLP)

وریا حمه‌كه‌ریم حمه‌ساڵح

وریا حمه‌كه‌ریم حمه‌ساڵح

پارێزگای هەڵەبجە - گه‌ره‌كى به‌ختیارى

ژمارەی تەلەفون: ٠٧٧٠١٥١٢٨٥١ یان ٠٧٥٠١٠٨١٥٢٤ 

ئیمەیل :  nrt.halabja@gmail.com


ساڵى (٢٠٠٨) سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى (تریفه‌ى زانكۆ) بووم، ئەوە یه‌كه‌م ئه‌زمون و کارکردنم بوو له‌ بواری میدیادا، تریفه‌ى زانكۆ ڕۆژنامه‌یه‌كى خوێندكاری بوو له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌رده‌چوو، ساڵی دواتر بووم بە سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى (تیشك) كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌گرى خوێندكاری بوو له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دین.

ساڵى (٢٠٠٩) وه‌ك په‌یامنێرى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌كاربووم، ساڵى (٢٠١١) بوومه‌ په‌یامنێرى هه‌ڵه‌بجه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، هەروەها لە ساڵى (٢٠١٢) وه‌ك په‌یامنێری (NRT) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌كاربووم تائێستاش به‌رده‌وامم، پاشان بومه‌ به‌رپرسى نوسینگه‌ى (NRT) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵی (٢٠١٥) ، وەک په‌یامنێر و پێشكه‌شكار له‌ (NRT) کارم کردووە.

سەرەڕای کارەکانم لە (NRT)، لە ساڵى (٢٠١٧) سه‌نته‌رێكى به‌رهه‌مهێنانى میدیایم به‌ناوى (سێبه‌ر) دامه‌زراندووه‌، وە ساڵى (٢٠٢١) كه‌ناڵى لۆكاڵى زنارم دامه‌زراند، كه‌یه‌كه‌مین كه‌ناڵى خۆراكیه‌ له‌ كوردستان.

ئامانجم لە دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كى میدیایى و فراونكردنى كه‌ناڵى زنار‌، ئەوەیە کە ئه‌مه‌وێ خۆشه‌ویستى خه‌ڵكانێكى زۆر به‌ده‌ست بێنم.

کاری ئێستا: بەرپرسی نوسینگەی (NRT) لە هەڵەبجە.

ئەندامییەتی: ئه‌ندامى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان، و‌ ئه‌ندامى سه‌ندیكارى وردبینان و ژمێریارانى كوردستانم.

بەشداری: بەشداری بووی "بەرنامەی سەردانیکەرانی ڕێبەرایەتی نێودەوڵەتی" ناسراو بە(IVLP) ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەمریکا.

خەڵات: خه‌ڵاتى باشترین په‌یامنێرى (NRT) له‌ فۆكس ئه‌كادیمى وه‌رگرت، ‌ساڵى ٢٠١٥.

فەیسبوک: وریا حمه‌كه‌ریم حمه‌ساڵح
ئینستاگرام: 
وریا حمه‌كه‌ریم حمه‌ساڵح




PM:07:35:30/12/2023