ئەم پرۆژەیە خەڵاتێکی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تی نێودوڵه‌تی (IVLP)

عرفان ئەحمد محمد قادر

عرفان ئەحمد محمد قادر

پارێزگای هەڵەبجە – سەروەرانی ٢


ژمارەی تەلەفون
: ٠٧٥١١٢٠٥٩٥٩

ئیمەیل : Erfanahmad0@gmail.com

 

لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووم، دەرچووی بەشی زمانی عەرەبی پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی  - ساڵی ١٩٩٧، دەرچووی پەیمانگەی کادیرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشی ڕۆژنامەنوسی - ساڵی ٢٠١٠.

ساڵی ١٩٩٧ دەستپێکی کاری ڕۆژنامەنوسیم بوو لە دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی هەڵەبجە وەک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامە، وە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامە و بێژەری هەواڵ بووم لە ڕادیۆی دەنگی نوێ، لە هەمانکاتدا ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ پەیامنێری ڕۆژنامەی یەکگرتوو بووم، و لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١١ پەیامنێر و هاوکاری گۆڤار و سایتی (لڤین).

چەندین بابەت و وەرگێرانم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە لەوانە (یەکگرتوو، کوردستانی نوێ، پاشکۆی هونەری کوردستانی نوێ، ڕامان، زانستی سەردەم، چەتر، ئاسۆ و لڤین).

خاوەنی چوار کتێبی چاپکراوم لە بواری ڕۆشنبیری و ئینتەرنێتدا، زمانەکانی عەرەبی و فارسی بەتەواوی دەزانم.

چەندین خول و ڕاهێنانم لەبواری پەرەپێدانی مرۆیی و ڕۆژنامەنوسیدا پێشکەشکردووە.

کاری ئێستا: لە ساڵ ٢٠١١ وە پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی سپێدەم و تا ئێستا بەردەوامم، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ پەیامنێری ڕادیۆی سپێدەم.

ئەندامییەتی: ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان.

فەیسبوک:عرفان ئەحمد

ئینستاگرام:عرفان ئەحمد




PM:07:57:24/01/2024