ئەمین حاجی زەڵمی
ئەمین عبدالکریم حمەکریم (ئەمین حاجی زەڵمی)
پارێزگای هەڵەبجە – خورماڵ - داڵانی
ژمارەی تەلەفون:
ئیمەیڵ: aminhajy1980@gmail.com
دەرچوی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانیم
بەشی کۆمپیوتەر، و زمانی عەرەبی و فارسی بەتەواوەتی دەزانم، (٢٥) ساڵ ئەزمونم لەکاری
ڕۆژنامەنوسی و میدیاییدا هەیە.
ساڵی (٢٠٠٩) خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری ڕۆژنامەی
ژیوای بووم، وە ساڵی (٢٠١٠) بووم بەڕێوەبەری یەکەمین کەناڵی تەلەفزیونی لۆکاڵی هەورامی
بەناوی ژیوا.
خاوەنی دووکتێبی چاپکراوم، کتێبی شیعری بەناوی
(هەنسکەو هەنگی) و کتێبێکی مێژووی (مێژوی هەورامان) کە کۆکراوەی زانیاری بەرنامەی دیکۆمێنتەری ئاهورایە و لە
ئێستادا سەرقاڵی نوسینەوەی بەرگی دوەمین.
چەندین بابەتی وەرگێڕاوم لە فارسی وعەرەبیەوە و
لە ڕۆژنامەکانی (هاوڵاتی، ئاوێنە، خەبات، ڕێبەری پێشمەرگە، کوردستانی نوێ، خویندنی
لیبراڵ، ڕۆژنامەی ژیوا و ڕۆژنامەی خورماڵ)
بڵاوکراونەتەوە.
بە شێوەی فریلانس لەگەڵ هاوڕێکانم زیاد لە
(٢٦٠) بەرنامەی تەلەفزیۆنیمان لەسەر ناوچەکە بەرهەم هێناوە و لە کەناڵی کوردستان
(٢٤) بەشێکی زۆریان بڵاوکراونەتەوە، و (٦١) بەرنامەیان هەورامی بون و لە
کەناڵەکانی (هانە ڕەنگینە، (ROJ TV) و (Sterk TV) بڵاوکراونەتەوە.
کاری ئێستا: سەرنوسەری ماڵپەڕی (هەورامان نیوز)م.
ئەندامییەتی: ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی
کوردستان.
فەیسبوک: ئەمین حاجی زەڵمی
PM:03:34:08/01/2024