پێشڕەو مهدی جەمیل
پێشڕەو مهدی جەمیل
پارێزگای هەڵەبجە - شارەوانی ٢٠١
ژمارەی تەلەفون: ٠٧٥١١٢٠٢٩٢٩
ئیمەیل : peshraw1mahdi@gmail.com
لە دایک بووی ساڵی (١٩٨٩)، و لە پارێزگای هەڵەبجە دەژیم. یهكهم وێزگهی کاری ڕۆژنامهنوسیم ساڵی (2017) بوو لە دامەزراوەی (Yall Iraq – Yall Kurdi) وەک پەیامنێر و وێنەگر، پێش کارکردنم لەو شوێنە زیاتر لە چوار ساڵ وەک فۆتۆگرافیکی ئازاد لە بوارە جیاوازەکانی فۆتۆگرافی کارم کردبوو. دواتر لە ویب سایتی و میدیایی (Nad Kurd) بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستم بە کار کردوو، هەروەها بۆ چەندین کەناڵ و ئاژانسی ناوخۆیی و دەرەوە بە شێوەی فریلانس کارم کردووە.
ئامانجم له كارهكهم خزمەت کردن و زیاتر ناساندنی سروشت و جوانی کوردستان و كلتور و جوگرافیا و مێژووی ناوچەکەیە به جیهان و خزمەت کردن بە بواری ژینگە و خۆشەویستنی نیشتمانە لە رێگای کارەکانمەوە، هەروەها ئامانجم زیاتر برەودانە بەکاری وێنەگری بەتایبەتی لەبواری بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری و فۆتۆ ستوری و لەو رێگایەوە بتوانم بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ خزمەت بە وڵاتەکەم بکەم.
خاوەنی چەندین دۆکۆمێنتارییم لە بواری سروشت و ژینگە، کارکردنم لە سەدان کەناڵ و سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، لە ئاژانسەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداریم کردوە، بەشداریم زیاتر لە (٥٠) پێشانگای هاوبەش کردووە کە فۆتۆکانم تێدا هەلبژێردراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە بیست خەڵاتی ڕێزلێنان لە پای خزمەت کردن بە شاری هەڵەبجە و بواری فۆتۆگرافەری و ڕۆژنامەنووسی وەرگرتووە.
کاری ئێستا: فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووسم لە گۆڤاری نێودەوڵەتی (Kurdistan Chronicle).
ئەندامییەتی: ئەندامی کارام لە کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان وعێراق، وئەندامم لە فۆتۆگرافەرانی (Middleeastimages) لە وڵاتی ئەمریکا.
خەڵات:
- خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێی فۆتۆگرافی کونسوڵخانەی ئەمریکام پێ بەخشرا کە بە هاوبەشی ئاژانسی مێترۆگرافی رێکخرابوو، لە ژێر ناونیشانی (گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی هەمەجۆریی زیندەوەران لە هەرێمی_کوردستان و عێراق.
- خەڵاتی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشبڕکێی (کوردستان لە چاوی ئێمەوە)ـی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.
- بە دەست هێنانی خەڵاتی یەکەم لە پێشبڕكێی گهورهی ئاسهواری ڕۆشنبیری و مێژوویی و شوێنه گهشتیارییهكانی ئێران.
- بە دەست هێنانی خەڵاتی دووەمی دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی کە ناوەندی حەوت ڕەنگ ڕێکی خستەبوو.
- براوەکانی سێیەمین خەڵات ( ڕوناکی نوێ ) کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە بواری مافی ژناندا کاریان کردوە، بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
فەیسبوک: پێشڕەو مهدی جەمیل
ئینستاگرام: پێشڕەو مهدی جەمیل
یوتوب: پێشڕەو مهدی جەمیل
PM:12:31:23/12/2024