ئەم پرۆژەیە خەڵاتێکی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تی نێودوڵه‌تی (IVLP)

بانگەوازی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداربوون لە تاقیگەی داهێنان

لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی لە عێراق، ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بانگەوازی پێشکەشکردنی داواکاری ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و بەخشینی دارایی بەو دەستپێشخەرییانەی کە هۆشیاریی هاوڵاتییان و لێپرسراوییەتی سەبارەت بە گرفتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە لە عێراقدا زیاد دەکەن.
بەرگریکارانی ژینگە و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانە مەدەنییەکان، بە جیاجیا یاخود بەیەکەوە، دەتوانن تیم پێک بهێنن و بیرۆکەکانیان پێشکەش بکەن لەپێناو بەرزکردنەوەی هۆشیاریی هاوڵاتییان و برەودان بە بەرپرسیارییەتی حکومەت سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و گرفتە ژینگەییەکان. بیرۆکەکان دەکرێت بۆ نموونە دەستپێشخەریی میدیای دیجیتاڵی، هەڵمەتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داکۆکیکردن، سیمنیار، یاخود چالاکی مەیدانی دیکە لەخۆبگرن.
بیرۆکە پەسەندکراوەکان، لە ڕێگەی تاقیگەیەکی داهێنانی سێ ڕۆژەوە پاڵپشتیدەکرێن بۆ ئەوەی باشتر بیرۆکەکانیان پێشبخەن. دواتر، هەر بیرۆکەیەک کۆمەکی دارایی بە بڕی 3,000,000 بۆ 4,250,000 دیناری عێراقی پێدەدرێت بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکە.
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردن: ١٥ شوباتی ٢٠٢٤
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، بیرۆکەکەت، ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەوە: پڕۆژەی ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی لە عێراق



PM:09:59:02/02/2024