ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری بۆ ئاشکراکردن و بەدواداچوون
تۆڕی عێراقی بۆ ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری (نیریج)
پڕۆژەی (ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری بۆ ئاشکراکردن و بەدواداچوون) ڕادەگەیەنێت، کە پڕۆگرامێکی
مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتووە لە بواری ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری و هونەری نووسینی بەدواداچوون،
بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوك و ناوچە فرە پێکهاتەکانی
پارێزگای نەینەوادا هەیە، گرنگی بە نووسینی "بەدواداچوونی بنکۆڵکاری" ،
کە بە شێوەیەك لە گەڵ بنەما پیشەییە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت دەدەن.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە، بنیاتنانی توانا و لێهاتوویی
ڕۆژنامەنووسانە لە بواری ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، لە گەڵ پێدانی زانیاری و شارەزاکردنی
بەشداربووان، بۆ ئەوەی بتوانن بەدواداچوون و ڕاپۆرتی قووڵ و تێروتەسەل لە بوارە جیاجیاکانی
ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکارییدا بەرهەمبهێنن، لەوانەش بەربەست و ئالنگاری و گرفتە سەرەکییەکانی
کۆمەڵگاکانیان، بۆ ئەوەی لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی و باشترکردنی شێوازی
کارکردن و بەدواداچووندا بەشداربن، هەروەها لە بەهێزکردن و پشتگیریکردنی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی
وەك دەسەڵاتی چوارەم بۆ چاودێریکردنی دەسەڵات و چەسپاندنی چەمکەکانی دیموکراسی و بەڕێوەبردنی
باش.
پرۆژەکە بەسپۆنسەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە
هەولێر بەڕێوەدەچێت، دوو ورکشۆپی مەشق و ڕاهێنان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەخۆدەگرێت
لە سەر هونەرەکانی ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، هەر ورکشۆپێك ماوەی چوار ڕۆژ مەشق و ڕاهێنانی
ڕاستەوخۆ لەخۆدەگرێت، دوای ئەوە چەند کۆبوونەوەیەك لە گەڵ سەرپەرشتیاران ئەنجامدەدرێن.
جگە لەوەش، بەشداربووانی نایاب بەمەبەستی نووسینی بەدواداچوون لە ناوچەکانیاندا پاڵپشتییەکی
ماددی سنوورداریان پێدەبەخشرێت
١ی شوبات دوا وادەیە بۆ ناو تۆمارکردن. ورکشۆپی
یەکەم لە (٩ ی شوباتی ٢٠٢٤) دەستپێدەکات
بۆ وردەکاریی زیاتر و ناو تۆمارکردن ئەم لینکە
بکەرەوە:
ڕۆژنامەگەریی
بنکۆڵکاری
PM:06:28:25/01/2024