بەرنامەی پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جیهانی لە ئێستادا کراوەیە بۆ ڕۆژنامەنوسان
بەرنامەی پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جیهانی لە
ئێستادا کراوەیە بۆ ڕۆژنامەنوسان
ڕۆژنامەنووسان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ
بەشداری کردن لە بەرنامەی دامەزراوەی ڕۆژنامەوانی جیهانی.
دامەزراوەی ڕۆژنامەوانی جیهانی ناسراو بە (WPI) زەمالەی هاوبەش پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسانی بە
ئەزموون دەکات، کە بە هیوای باشترکردنی تێگەیشتنیان لە ڕۆژنامەگەری ئەمریکی.
ئامانجی ئەم بەرنامەیە یەکترناسینی
ڕۆژنامەنوسان و ئاشنا بوونە بە بارودۆخی کارکردن لە میدیاکانی ئەمریکادا.
ئەم بەرنامەیە لە کۆتایی مانگی ئاب سەرەتای ئەیلوولی
٢٠٢٤ دەست پێدەکات. بەشداربوان چەند هەفتەیەک لە ویلایەتی مینیسوتا بەسەر دەبەن و
دواتر گەشت دەکەن بۆ چەند شارێکی ئەمریکا، لەنێویاندا نیویۆرک و واشنتۆن، بۆ وەرگرتنی
زانیاری و چاوپێکەوتن و سەردان. لە هەفتەی کۆتایی بەرنامەکە دەگەڕێنەوە بۆ ویلایەتی
مینیسوتا.
پێویستە داواکاران توانای سەرکردایەتی و پێنج
ساڵ ئەزموونی تەواو لە میدیاو هەواڵ، وە شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت.
دواکات بۆ پیشکەسکردنی داواکاری ١٥ی شوباتی
٢٠٢٤یە.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردنی داواکاری گرتە
لەسەر ئەم بەستەرە بکە: World Press Institute
AM:11:56:10/12/2023