ئاراس ڕەفیق محمد
ئاراس ڕەفیق محمد
پارێزگای هەڵەبجە – ناحیەی خورماڵ
ژمارەی تەلەفون: ٠٧٥٠١٣٩١٧٣٤
ئیمەیڵ : arasrafiq96@gmail.com
دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن و بەدەست
هێنانی بەکالۆریۆس لە مێژوودا. ساڵی (٢٠٠٩) سەرەتای دەستپێکردنم بوو بەکاری میدیا، کە وەک دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی ژیوابووم لە خورماڵ
دەستم پێکرد، لە هەمان کاتدا لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بابەتم هەبووە لەوانە ڕۆژنامەی
(چاودێر، دەستور، بەیان، گۆڤاری ئایدیا واڵا، کەوانە).
دواتر
لە کەناڵەکانی (نەورۆز و ستێرک) وەک کامێرامان و مونتێر بەفری لانس کارم کردووە، لە
ساڵی (٢٠١٨) دەرهێنەری بەرنامەی (ئاهورا) بووم، لەگەڵ هاوکارم کە (١١٠) بەرنامەمان
تۆمارکرد بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤، هەروەها
لە ساڵی (٢٠٢١) و دوای ئاهورا زنجیرە دۆکیۆمێنتەریێکمان بەناوی دەستڕەنج، ڕوانینی ڕوون،
لاگە، لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان تۆمارکرد لە کوردستان ٢٤.
زنجیرە فیچەرێکم بۆ کەناڵی ڕوداو بەناوی ژن و پیشە تۆمارکرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیان ٤٠ ژنی پیشەگەربوو،
بەڵام بەهۆی شۆڕشی ژینا ئەمینیەوە تەنها ١٣ دانەیانم تەواوکرد، دواتر لەهەرێمی
کوردستان بیرۆکەکەم تەواوکرا.
لەساڵی (٢٠٢٢) زنجیرە دۆکیۆمێنتەریێکم لە تەلەفزیۆنی (وار) وەرگیڕا، ژمارەیان ١٣ ئەڵقەبوو لەسەر مێژووی ئەشکەوتە دێرینەکانی
کوردستان.
جگە لەوەی وەکو پیشەیەک کاری میدیاییم هەڵبژاردووە،
دەمەوێت خزمەتی ئەو جوگرافیایە بکەم کە تێیدا دەژیم، جوانیەکانی پیشان بدەم، خەمو
ئازارەکانی بەرزبکەمەوە، ئەو بیرۆکانەی لە مێشکم دایە بۆپێشخستنی پارێزگاکەم لەڕێی
میدیاوە هەوڵی بۆ بدەم.
حەزم لە کاری سینەمایە و لەئێستادا چەند کتێبێکم
لەبەردەستە لەبارەی نوسینی (سکرینپلەی) دەیانخوێنمەوە.
نوسەری کتێبێکم بەناوی مێژووی گوندەکانی هەورامان،
کە لە زنجیرە بەرنامەکانی ئاهورا وەرگیراوە.
شەش ساڵ فەلسەفەم بە کۆرسات خوێندووە.
کاری ئێستا: پەیامنێری ئاڤامیدیا لە سنوری پارێزگای
هەڵەبجە.
فەیسبووک: Aras Rafiq Muhamad
ئینستاگرام: aras_rafiq_muhamed
PM:03:34:17/12/2023