خولی ڕۆژنامەگەری لە چوارچێوەی کاریگەری خەڵاتی (IVLP) ٢٠٢٣
ڕاهێنانەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسان بەناونیشانی
"دیجیتاڵکردنی ڕۆژنامەگەری و فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین " لە چوارچێوەی
کاریگەری خەڵاتی ( بهرنامهی سهردانیكهرانی ڕێبهرایهتی نێودوڵهتی) ناسراو بە (IVLP).
خەڵاتەکە پێكهاتبوو لە پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژهیەکی بەهێزکردنی
ڕۆژنامەنوسان لە بواری میدیای دیجیتاڵی لە پارێزگای ههڵهبجه.
لەم پڕۆژهیەدا (25) ڕۆژنامهنوس لە ههڵهبجە ڕاهێنان وەرگرت
سەبارەی بە چۆنیەتی ناسينەوەى هەواڵى نارِاست لە ديجيتاڵ ميديا و پاراستنى داتاكان
و زانيارييەكان، ديجيتاڵ ميديا وەك پاڵنەر يان ڕێگرى ئازاديى ڕادەربڕين، هەروەها كارى
رِۆژنامەوانى لە سەردەمى رِۆژنامەوانيى هاوڵاتيدا.
لە بەشێکی تری پڕۆژەکەدا (٢٥) ڤیدیۆی ڕاهێنان بەرهەم
دەهێنراون و ماڵپەڕێکی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسان دروست دەکرێت، ڤیدیۆکان لەم
ماڵپەڕەدا بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسان سودمەندبن لە بابەتە نوێیەکانی
میدیا بە شێوەیەکی ئاسان.
ئەم پرۆژەیە پاڵپشتی دارایی کراوە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا بۆ کاروباری پەروەردەیی و کلتوری بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری مێردیان وەک لایەنی
جێ بە جێ کار.
https://www.meridian.org/profile/qayssar-r-ahmed/
PM:10:01:30/10/2023