زانیاری بە ژنانی ڕۆژنامەنووس نادرێت
ژنانی ڕۆژنامەنووس لەپارێزگای هەڵەبجە پێیان وایە جیاوازیان
بەرامبەر دەکرێت لە پێدانی مووچەکانیان بەراوورد بەهاوپیشەکانیان.
لە ڕاپرسیەکدا کە ڕادیۆی دەنگی نوێ لە
(124 ) هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا ئەنجامی داوە لە وەڵامی پرسیاریێکدا
سەبارەت بەوەی لە ڕووی پێدانی زانیاریەوە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر جیاوازیان کراوە
(٪81) بەشداربووان پێیان وایە جێاوازی ئەکرێن و زانیارییان پێ نادرێت بۆ
ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانیان، لە بەرامبەردا (٪18) بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە.
بەپێی داتایەکی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی
نوێ زیاتر لە (30) ڕۆژنامەنووسی ژن لەپارێزگای هەڵەبجە کاری میدیا دەکەن و (22)
کەسیان بەشداری ئەم ڕاپرسیەیان کردووە.
PM:09:57:30/10/2023